كتێبەوان مێژوویەكی قووڵ و دوور لە قەرەباڵەغی

هەواڵ 01:45 PM - 2024-03-13
حرب العراق پەڕەی ستران عەبدوڵڵا

حرب العراق

ستران عەبدوڵا

قوڵتر لە راپۆرتی رۆژنامەوانی و كەناڵە حەریفەكانی وەك cnn و فۆكس نیوز و جەزیرە كە گەشانەوەیان هاوتەمەنی هەڵگیرسانی دوو شەڕی قاودانی سەددام بوو، لە (1991-2003).. كتێبەكان بە ژمارە و داتا و شرۆڤەی پێكەوە گرێدراو قەرز لەسەر كەس ناهێڵن و هەمەلایەنە، ئەمما بە زبری و چاوقایمییەوە هەڵەكان دەست نیشان دەكەن.

(ولیامسون مورای و رۆبەرت ه.سكایلز جونیور) دوو مێژوونووسی سەربازی ئەمریكی كتێبێكیان نووسیووە. لەسەر پڕۆسەی رزگاری عیراق و رۆژانەی تەقە و تۆپ و بۆمباران و شوێنگرتن و شوێن مەحكەم كردن.

هەردوو مێژوو نووس بە نەفەسی قووڵی حەریف نووسیویانە، بەڵام سەرنج راكێش ئەوەیە گێڕانەوەكە لە كاتێكی زۆر زۆرترە لە چاوەڕوان و پێشبینی هەڵسەنگاندنە مێژووییەكانە. كتێبەكە رێك ساڵی (2003) نووسراوە كە شەڕی لابردنی سەددام لە سەرەتای ساڵی 2003 جێبەجێ كرا، لەگەڵ ئەوەشدا كتێب وردەكاری زۆری تێدایە و هیلاكی هەردوو نووسەر هەم هەمەلایەنەیە و هەمیش ستوونی، چونكە زیاتر لە هەر شتێك چاوی تیژ دەخەنە سەر رەهەندە سەربازییەكان و ئۆپراسیۆنە ئەمنیەكان، نەك تەكبیرە سیاسییەكانی دوای لابردنی حوكمڕانی بەعس.

 

كتێبی (شەڕی عیراق) جگە لە شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی سەربازی بیوگرافیەكی ورد و رۆژانەی لە سەركردوە جەنگییەكان تۆمار كردووە بە جۆرێك هیچ دامەزراوەیەكی سەربازی، هیچ سەنتەرێكی لێكۆڵینەوە ناتوانێ دەستبەرداری بێت. چونكە لە گێڕانەوە و ریزگرتنی روداوەكاندا لەم كتێبە باشتر نییە. عەیبی كتێب ئەوەیە ئیلهام بەخش نییە لەسەر چیرۆكی كۆتایی نەبەردییەكە، داخۆ سەرەنجامی ئەم خوێن و فرمێسك و ئارەق رشتنەی دوو سەرە چی لێكەوتۆتەوە و بەرەكەی چی بووە؟ خۆشی رەنگە هەر ئەوەش باشییەكەی بێت. ئەگەرچی لە نەفەسی گێڕانەوەكەدا دیارە نووسەران كۆی ئاكامەكە و دیارە سەرەنجامیش شەڕ قەومانەكەیان پێ باش نەبووە.

 

ستران عەبدوڵڵا

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە