لەسەر ئەركی سەرۆك بافڵ كتێبخانەی گشتی سلێمانی نوێكرایەوە

کوردستان 05:16 PM - 2024-03-07
  كتێبخانەی گشتی سلێمانی PUKMEDIA

كتێبخانەی گشتی سلێمانی

سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەسەر ئەركی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كتێبخانەی گشتی سلێمانی نوێكرایەوە.

ئالان رەئوف بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی  بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەسەر ئەركی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بەشێك لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی نوێكرایەوە".

"پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7-3-2024، بەشە نوێكراوەكانی كتێبخانەی گشتی سلێمانی لە مەڕاسیمێكدا كرانەوە، كە لەلایەن كۆمپانیای ئانزۆ-وە كاری نوێكردنەوەی روكاری دەرەوەو ناوەوەی كتێبخانەكە ئەنجامدراوەو لە ئێستادا كتێبخانەكە بەڕووی خوێنەراندا كراوەیە" ئالان رەئوف وادەڵێت.

كتێبخانەی گشتی سلێمانی، لە ساڵی 1944 لەلایەن پیرەمێردی شاعیرەوە دامەزاروەو ئێستاش كتێبخانەكە زیاتر لە  120 هەزار سەرچاوەی كتێب و دەستنووسی تێدایە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە