سلێمانی.. تاجی شاران
بیروڕا 02:04 PM - 2024-03-07
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
٧-٣-١٩٩١
هیچ زەماوەندێک نییە سیوسێ ساڵ بخایەنێ
زەماوەندی شار
کێوی زەمەن لە بن دێنێ
بەر دەرکی سەرای
دیواربەندی
چیرۆکی ئازادییەو
عەولە سیس و هەڵۆ بەگیش
لەم مەفتەنی بابانە
دۆناودۆنی قەت ناسرەوێ
هەر رۆژە و مەنگییەک
دەشڵەقێنێ.
........
سلێمانی
تاجی شاران
پایتەختی هەموو شۆڕش
و دەستپێشخەری و خۆڕاپسکان
کە گوتی: کورد، مەبەستی سلێمانی و کە ناوی سلێمانی هێنا
رێک چاوی هیوای
کوردستانە
مەتەڵ مەتەڵی خۆیەتی
و هەڵهێنانی هەر بە دەمی خۆی ئاسانە
حەوتی ئازار سەد ئازاری سارێژ دەکا
هەر سرودی ورەیە و
هەر هەوێنی تەلی گەشبین
کارگەی هزری ئازادییە و مێرگی
سیاسەتی رەنگین.
......
بۆ دۆست:
میهرەبانی خۆش مەشرەب و
نەیاریش لێی کەوتۆتە قین
شاری دژوار بوو بۆ بەعس
شاری توانج و گاڵتە و نوقرچ
ئەفراندن و نەفرین و ئەوین.
مودەتێک خۆی دەخافڵێنێ
و مودەتێ تر گێڕی عەبەس
ها کە بیستت
لە مێخەوە،
ریشەی زاڵمان دەردێنێ
.......
شارە حەیاتەکە لای مام و
مەدینە سەعبەکەی
لای سەدام
ئەمن و ئومانە بۆ هەمووان
پەناگەیە بۆ ئەندێشەی نوێباو و جوان
گرێی لەدڵ مات نەداوە و
گرێبەستی ئەبەدی نییە
لەگەڵ هیچ کەس.
بەس نیشتمان
بەس کوردستان
بەس یەکێتی
وەختێ دێتەوە
سەر رێی جاران
وەختێک دەڵێ: نا
بۆ جیاوازی و
گەمارۆدان
بەڵێ بۆ راستەڕێ
و ..
رێی هات و ئاوەدان
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

