سه‌رۆك كۆمار: په‌رۆشی هاوئاهه‌نگین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
عیراق 05:35 PM - 2024-03-04
راگەیاندی سەرۆککۆمار
سه‌رۆككۆماری عیراق و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق
سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق كرد‌و په‌رۆشیی عیراقی بۆ هاوئاهه‌نگی و هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوپاتكرده‌وه.
د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق پێشوازیكرد له جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق.
له دیداره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4-3-2024 له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك كۆمار په‌رۆشیی عیراقی بۆ هاوئاهه‌نگی و هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌پێناو پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و سه‌لامه‌تییان دوپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد به پێویستی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان له بواره‌كانی ژینگه و كه‌شوهه‌واو ته‌ندروستی و فێركردن، به‌شێوه‌یه‌ك كه ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ عیراقییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

