عەممار حەكیم پەیامێك ئاڕاستەی زیانلێكەوتووانی بازاڕی لەنگە دەكات
کوردستان 10:55 PM - 2024-02-28
پێگەی سەید عەممار حەكیم
سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی ئەلحیكمە
سەید عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی ئەلحیكمە دڵگرانی خۆی بۆ زەرەروزیانی كاسبكارانی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت: "داوا لە لایەنە بەرپرسەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە بەدواداچوون بۆ هۆكاری ئاگرەكە بكەن" دەشڵێت: "زامنی ئەوەی ئەوەبكەن كە جارێكی دیكە ئەو جۆرە ڕووداوە ناخۆشانە دووبارە نەبنەوە".
سەرۆكی رەوتی ئەلحیكمە لە هەژماری رەسمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێك سەبارەت بە سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر بڵاودەكاتەوە كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر كاسبكاران كەوتووە و دەڵێت: "بەنیگەرانی و ژانێكی زۆرەوە بەدواچوونمان كردوە بۆ هەواڵی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی لەنگەی پارێزگای هەولێر كە بووە هۆكاری برینداربوونی چەندین كەس و زیانێكی زۆریشی بە سەدان دوكان و بازاڕگای خەڵكی گەیاندووە".
ئێوارەی 27ی2ی2024 ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوەو بەپێی زانیارییەكانی بەرگری شارستانی 40%ی دوكانەكان سووتاون كە لەكۆی 2400 دوكان، زیاتر لە 800 دوكان سووتاون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

