مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
کوردستان 08:26 PM - 2024-02-19
ئەرشیف
مامۆستایانی ناڕازی
بەشێک لەنوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و پشتبەست بە بەو بەڵێنانەی پێیاندرا، بڕیاری شکاندنی بایکۆت و بەردەوامیدانیان بە پرۆسەی خوێندندا، لەبەرامبەریشدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" بەردەوام لەخەت دەبین بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانتان".
دوای کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی سەبارەت بە هەڵپەرساردنی بایکۆت ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند:" پاش کۆبوونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت، ناوبراو هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا پاش هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی عیراق پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بەپێی ساڵانی خزمەت، بخرێتە بواری جێبەجێبەجێکردنەوە و بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بە قۆناغبەندی جێبەجێبکرێت، هاوکات بەڵێنیاندا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان بەردەوام لەسەر خەت دەبن و هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ".
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە:"ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرتاسەریی لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانیش، بەگوڕوتینی نوێوە دێینەوە مەیدانەکە".
قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی وانەبێژانین
هاوکات هەر دوای کۆبوونەوەکە قوباد تاڵەبانی لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە پۆستێکدا بڵایکردەوە: "لەدیدارم لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستای ناڕازی بەڕێز، بڕیاری حکومەتی هەرێمم بۆ دووپاتکردنەوە کە؛ بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەکرێتەوە و وانەبێژەکانیش بکرێنە گرێبەستی رەسمی بەپێی رێکار و یاسا بەرکارەکان و ساڵانی خزمەت، بەردەوامیش لەخەت دەبین بۆ جێبەجێ کردنی داوا رەواکانیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

