هۆزی بەنی تەمیم سوپاسی سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 03:17 PM - 2024-02-15
ئاژانسەکان
کەسوکاری کوژراوان و بەشێک لەهێزە ئەمنییەکان
هۆزی بەنی تەمیم و کەسوکاری ئەو دوو ھاووڵاتییە عەرەبەی لەچەند رۆژی
رابردوودا لەشاری سلێمانی کوژران، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی
نیشتیمانیی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکەن کە لێکۆڵینەوەی تەواویان
لە دۆسیەی کوژرانی کوڕەکانیاندا کردووە.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەسوکاری ئەو دوو هاووڵاتییە عەرەبە و هۆزی بەنی
تەمیم رایانگەیاند:"سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکەین کە لێکۆڵینەوەی تەواویان لە
دۆسیەی کوژرانی کوڕەکانماندا کردوو هەروەها پێشوازییەکی گەرمیان
لێکردین و میواندارییان کردین".
هاوکات برایەکی کوژراوەکە
رایگەیاند:" ئەو دوو
کەسە کە یەکێکیان برامە و ئەوی تریان هاوڕێی بووە، بە مەبەستی سەردان و هێنانی
کاڵا لە سلێمانییەوە بۆ بەغدا هاتبوون و بە ناهەق کوژراون".
بەرەبەیانی رۆژی ١١-٢-٢٠٢٤ لەگەڕەکی راپەرینی شاری سلێمانی تهقه له دوو هاووڵاتیی عهرهب کرا و کوژران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

