ستران عەبدوڵڵا: هەفتەی شەهادەتە بۆ یەکێتی
کوردستان 12:43 PM - 2024-01-29
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵلا
ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ره‌تاكه‌ی تا كۆتاییه‌كه‌ی،
یادی شه‌هیدان و نیشانه‌ی قوربانیدانی سەرکردە و فەرماندە شەهیدەکانی یەکیتیی
نیشتمانیی کوردستانە و پڕە له‌یادی فه‌ردی
و تاكی فه‌رمانده و سه‌ركرده، تا حوزنی
به كۆمه‌ڵی شوبات.
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە
وتارێکیدا کە لەسایتی رەسمیی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە، نوسیویەتی:" ناوی مامه‌ریشه
هه‌نووكه دوای نزیكه‌ی چوار ده‌یه هه‌روا ئیلهام به‌خشی نه‌مری و سه‌روه‌ری و یه‌كێتییه،
ئه‌گه‌رچی، هێشتا گۆڕی هه‌ر سێ شه‌هید كه پێكه‌وه شه‌ڕیان ده‌كرد و له‌تۆماری
داستاندا بۆ یه‌كتریان ده‌سه‌نده‌وه، لێك دوورن و مه‌زاری هه‌ر یه‌كێكیان له
گوند و ئاواییه‌كه، تا ئێستاش مۆنۆمێنتێك نییه پێكیان شاد بكاته‌وه".
راشیگەیاندووە:"یادی شه‌هاده‌تی
قاره‌مانان لیوا شیركۆ شوانی و لیوا حسێن مه‌نسووره، دوو فه‌رمانده‌ی به‌جه‌رگ و
ئازای كوردستان كه خه‌رجی ئاره‌ق و فرمێسك نه‌ما بۆ یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مانی نه‌كه‌ن
و هه‌ر گیانیان مابوو ئه‌ویشیان له ٣٠ و ٣١ مانگی٢٠١٥ دا به‌خشی و تۆماری سه‌روه‌ری
یه‌كێتییان زه‌نگینتر كرد".
هەر لە وتارەکەدا ستران عەبدو عەبدوڵڵا
ئاماژەی بەوەشکردووە:" كاسكێته‌كه‌ی
شه‌هید ئارام به‌شێكی جاویدانی دیمه‌نه زیندووه‌كه‌ی یادی هه‌فته یادی شه‌هیده‌كانمانه،
شه‌هیدێك قه‌ڵه‌م و بازووی راستی و دروستی و چاویلكه‌ی دووربینی ته‌رخانی ستراتیجی
دوورمه‌ودای شۆرشی نوێ كردبوو، له ٣١-١-١٩٧٨ له ته‌نگیسه‌ر نیشته‌نی ئه‌به‌دی بۆ
خۆی مسۆگه‌ر كرد".
راشیگەیاندووە:" تۆماری دیواربه‌ندی
شه‌هیدانی ١ ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ ده‌یان ناوی ره‌نگاو ره‌نگی كوردانه‌ی لێیه، كه
بوونه بانگه‌وازی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد و
كوردستان كه تێبگه‌ن چۆنی بكه‌ن و چۆنی بڵێن هه‌ولێر هی هه‌مووتانه و تازێ و
تازه‌شی هه‌ر چاره‌نووسی هه‌مووتانه".
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی وتارەکە
بن:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

