مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییەکان داوای کردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن
کوردستان 08:28 PM - 2024-01-27
PUKMEDIA
مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییەکان
مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییەکان داوا لە مامۆستایان دەکەن دۆخی خوێندنکاران لەبەرچاوبگرن و بگەرێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و دەڵێن: "پشتگیری داواکانیان دەکەین، بەڵام لەخەمی داهاتووی خوێندکارانیشداین و پێویستە بەزوترین کات ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن".
بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا داوا لە مامۆستایان دەکەن بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەڵێن:
"پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواکانی مامۆستایان رادەگەیەنین و ئەوەی ئەوان دەیکەین
داواو مافی هەموو فەرمانبەرانە، ئێمەش لە کێشە و گرفتەکانی ئەوان تێدەگەین، لەگەڵ
ئەوەشدا خەمی داهاتووی خوێندکارانی کوردستانمانە و دەزانین ئەو زیانە تەنها بەر
چینی هەژار و مام ناوەند دەکەوێت".
"ئێمە دڵنییان کەس لە مامۆستا دڵسۆزتر نییە بۆ خوێندکاران و ئەوانن
کەنەوەی دوارۆژ پێدەگەیەنن، بەڵام ئەم دۆخە ناهەموارە بۆ هەموو مووچەخۆرانە و
بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن داهاتووی خوێندکاران دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە داوایان
لێدەکەین، بگەڕێنەوە هۆلەکانی خوێندن و منداڵانی کوردستان چاوەڕێی هیمەتی ئەوانن"،
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وایان وت.
بەشدارانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە راشیانگەیاند: "داواش لە وەزارەتی
پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان دەکەین هەر سزایەک لەسەر مامۆستایان هەیە
هەڵیبگرن و دۆخی دارایی و سەختی ژیانیان لەبەرچاو بگرن، ئەو بڕیارەش کە بۆ
مامۆستایانی گرێبەست دەرچوون بکرێتە رەسمی و جێبەجێ بکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

