فراکسیۆنی یەکێتی: پێشێلكردنی سەروەری عیراق رێگری لێ بكرێت
کوردستان 12:27 PM - 2024-01-16
PUKMEDIA
ئەو ماڵەی موشەکباران کرا
فراكسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیدانەی ھێرشە تاوانكاریەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر شاری هەولێر دەکات و رایدەگەیەنێت: "ھێرشە تاوانكاریەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر شاری هەولێر شەرمەزار دەكەین و داوا لە حكومەتی عیراق دەکەین رێگری بكرێت لە پێشێلكردنی بەردەوامی وڵاتانی دەورووبەر بۆ سەر سەروەری و خاكی عیراق".
دەقی ڕاگەیەنداوەکە....
ھێرشە تاوانكاریەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر شاری هەولێر شەرمەزار دەكەین ،كە بەهۆیەوە تەواوی خانەوادەیەكی سڤیل شەهید بوون و ژمارەیەك بریندار بوون.
ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلكاریە بۆسەر سەروەری خاكی عێراق و ھەرێمی كوردستان و یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەكان ، بۆیە داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین كە پێویستە رێگری بكرێت بۆئەوەی عیراق چیتر نەبێتە قوربانی ململانێكانی ناوچەكە ، وەهەروەها رێگری بكرێت لە پێشێل كردنی بەردەوامی وڵاتانی دەورووبەر بۆسەر سەروەری و خاكی عیراق ، داوا دەكەین حكومەتی عێراق هەڵوێستی جدی بنوێنێت بەرامبەر ئەو هێرشانە بەتایبەت هێرشەكەی شەوی رابردووی سەرشاری هەولێر كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی سڤیل بونە قوربانی و شەهید بوون .
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی هێرشە ناڕەواكەی شەوی رابردویی سەر شاری هەولێر دەكەین و هیوای زوو چاك بوونەوە بۆ بریندارەكاندەخوازین .
فركسیۆنی (ی.ن.ك)لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

