قوباد تاڵەبانی شاری زیرەک لەسلێمانی جێبەجێ دەكات
کوردستان 05:17 PM - 2024-01-06
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم دەستپێشخەریی پلاتفۆرمی شاری زیرەک لە سلێمانی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەدەستپێشخەرییەکدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەمین چالاکی پلاتفۆرمی (SMARTSULI) سمارت سولی لەشاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت، کە پلاتفۆڕمی سمارت سولی دەستپێشخەرییەکی نوێی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شار لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان لەڕێگای بەیەکەوە کارکردن و چارەسەرە زیرەکەکان و داتا و تەکنەلۆجیای زیرەک و بەستنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەیەکەوە کە سلێمانی دەکاتە شارێکی پێشەنگ لەداهێنان لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق.
وا بڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/٧، هاکاسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی (Smart suli city solutions Hakathon ) لەسلێمانی بەڕێوەبچێت، کەتێیدا چەندین تێبینی و پێشنیاز بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و داتا و زانیارییەکان و دەوڵەمەندترکردنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەخرێنە ڕوو.
لینکی وێب سایتی سمارت سولییە....
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

