سەرۆككۆمار پیرۆزبایی لە لایەنە براوەكانی ھەڵبژاردن دەكات
عیراق 04:30 PM - 2023-12-20
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق
سەرۆككۆماری عیراق پیرۆزبایی لە لایەنە براوەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات و ھیوای سەركەوتنیان لە ئەركەكانیاندا بۆ دەخوازێت.
د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق لە راگەیەندراوێكدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی لایەنە براوەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات و ھیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت لە بەدیھێنانی خواستی ھاووڵاتییان و باشتركردنی دۆخی ژیانیان.
دەشڵێت، ئێستا لایەنە براوەكانی ھەڵبژاردن پێكھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكانیان لەبەردەمە و پێویستە ھاوكاری حكومەتی فیدراڵ بن بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان.
سەرۆككۆمار ئاماژەی بەوەشدا، سەركەوتنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بنەماكانی دیموكراسی بەرجەستە دەكات كە لە دەستووری عیراقدا ھەیە و مافی عێراقییەكان دەستەبەردەكات بۆ دەربڕینی ئیرادەی خۆیان و دیاریكردنی نوێنەرانیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

