شەمەندۆفەرەکەی کەرکوک هەروا بۆ پێشەوەیە
بیروڕا 11:24 PM - 2023-12-07
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
(هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) بە ماوەیەکی کەمی هەڵمەتی دیموکراتی، بە خیتابی نەرم و ژیری، توانی ئیرادەی بەرەنگاری، کە خۆی لە بنچینەدا ئیرادەیەکی رەسەنە، لای کۆمەڵانی خەڵک ببوژێنێتەوە و بیخاتەوە سەر شەمەندۆفێری تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتمانیی رەوا و رەوان، ئەم لیستی ١٤٢ کە سەنگەری قایمی کوردایەتییە کارێکی کرد ئەدگاری شۆک و باریکە خەمی کاتی لە سیمای مرۆڤی ئەم مەملەکەتە بسرێتەوە. لە جێی شڵەژان و شەمزان، ئارامی و گەشبینی، لە جێی نیگەرانی و پەستی، هیوا و چاوەروانییەکی ئەسەحی بێنێتە کایەوە.
ئەم وزە ئیجابییە و ئەم خواستە قووڵە هەر هەبووە و ئیشی تێکۆشەرانە کە ژیلەمۆکەی لەم زستانەشدا بگەشێننەوە و واشیان کرد.
ئێستا ئیتر میللەت ساز و ئامادەی نەبەردییەکەیە و ئەم هەفتەی ماوە وەک رەوتەنی دووەمی مانگی رەمەزانە و رووی لە ئەلەوەداعە، چاوەرێی هیلالی جەژنە لە ١٨-١٢-٢٠٢٣ کە یاخوا بەخێر بێت.
جا لەو ئەرکەدا کورد و هاوپەیمانییە پەسەندەکەی لە رێگا تووشی ئەم بەربەستی ناقۆڵا و ئەو قۆرتی نارەوا دەبێت .. وەک دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن و وەک داخستنی دەریچەی یەکریزی و ئینجا گەشانەوەی بنەی ئاگری دۆستانە و بڵقی دەلەسەی نالەباران کە چمکی کەوا دەگرێت تا کەمێک ماراسۆنەکە رابگرێت. بەڵام کاروانەکە هەروا دەروا و هەروا رووی لە سەرکەوتنە بەسەر تەعریب و داهیزرانی ئیداری و حوکمڕانیدا لە کەرکوک.
ئیتر قەدەرە یەکێتیی و هاوپەیمانییەکەی خەریکی ئەرکە قورسەکە بێ و وازی لاسارئ (تلیماج)یش خەریکی دانە بۆشی رانەندەیی بێت.
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

