بەبڕیاری سەرۆک بافڵ چەندین پرۆژە لەکەرکوک جێبەجێدەکرێن
کوردستان 01:47 PM - 2023-12-06
PUKMEDIA
کەرکوک
بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکەکانی کەرکوک جێبەجێ دەکرێن، سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەڵێت: "سەرۆک بافڵ هەموو کات پشتیوان و هاوکاری کەرکوکییەکان بووە".
ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند: "لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئیدارەی گشتی یەكێتی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی کەرکوک بەگشتی و گەڕەکە کورد نشینەکان بە تایبەتی جێبەجێ دەکات".
"هەرکاتێک کەرکوکییەکان پێویستیان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوبێت، بێ دودڵی بەهانایانەوە چوەو لە رابردووشدا مێژوو شاهیدە کەیەکێتی چۆن پارێزگاری و خزمەتی شارەکەی کردووە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش هەموو کاتێک ئامادەیی دەربڕیوە پشتیوان و هاوکاری کەرکوکیەکان بێت و هەمیشە هەر کارێکی پێکرابێت بۆ کەرکوکییەکان درێغی نەکردووە"، ئاسۆ مامەند وای وت.
هەمووكات كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بەشێكی جیانەكراوەی كوردستان بوون و كەركوك بۆ مەسەلەی كورد سەنگی محەكە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش خۆی بە خاوەنی ناوچە جێناكۆكەكان دەزانێت و لەوپێناوەشدا هەوڵی بەردەوامیداوە پێگەی کورد لەو ناوچانە بەهێز بکات و خزمەتگوزارییان پێ بگەیەنێت، کەرکوکییەکانیش لەوە دڵنیان یەکێتی تاکە هێزە لەهیچ بارودۆخێکی نەخوازراودا بەجێیان ناهێڵێت و لەگەڵیان دەمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

