هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە: وەرزشکاران ڕۆحی زیندووی کەرکوکن
کوردستان 01:29 PM - 2023-12-04
PUKMEDIA
لیستی ١٤٢ لیستی هاوپەیمانی گەنجانی کەرکوکە
ئەمڕۆ ١٢-٤-٢٠٢٣ لیستی ١٤٢ ی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:"وەرزشکاران و تیمەکانی وەرزش هەر گوزارشت نین لە لەشساغی و تەندروست باشیی ، بەڵکو نیشانەی چالاکی و پاڵەوانێتی و پێشبڕکێ و بردنەوەن".
دەقی پەیامەکە:
پەیامی ئەمڕۆ
جامی وەرزش لە ١٨-١٢
وەرزشکاران دیمەنی مەدەنی وڵات و ڕۆحی زیندووی لاوێتی کۆمەڵگەی کەرکوکن.
وەرزشکاران و تیمەکانی وەرزش هەر گوزارشت نین لە لەشساغی و تەندروست باشیی، بەڵکو نیشانەی چالاکی و پاڵەوانێتی و پێشبڕکێ و بردنەوەن ... وەک هەڵبژاردن و دیموکراسی وان ، لە یاریگا ململانێ دەکەن ، بەڵام بە خۆشی و شادی.
کچان و کوڕانی وەرزشکاری کەرکوک لەگەڵ تیمی (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) تێکەڵن ،بۆیە شوێنیان لەبەرنامەی لیستی ١٤٢ دیارە کە لەسەری سەرەوەن بۆ توانادارکردنی یانەکان و پالەوانێتییەکان و گەشەپێدانی وەرزش.
نوێنەرەکانی (هاوپەیمانی هێز و ئیرادەمانە) دەبنە هێز بۆ ئیرادەی وەرزشکارانی کەرکوک و پێکەوە بە دروشمی خێراتر، بەرزتر و بەهێزتر هەڵبژاردنی ئەمجارە لە ١٨/١٢/٢٠٢٣ دەبەنەوە و جامەکە بەرز دەکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

