وتەبێژی یەکێتی: داوای دواخستنی ھەڵبژاردن لەکەرکوک، ئیفلاسی سیاسییە

کوردستان 05:48 PM - 2023-12-02
سەعدی ئەحمەد پیرە PUKMEDIA

سەعدی ئەحمەد پیرە

یەکێتی هەڵبژاردن کەرکوک

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "پێویستە بە گڕوتینەوە بچینە هەڵبژاردن و داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئیفلاسی سیاسییە".

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی پێشمەرگەی دێرین مشیر گەرۆتەیی لە ھەولێر رایگەیاند: "پێشمەرگەی دێرین مشیر گەرۆتەیی هەمیشە لەسەنگەرە سەختەکاندا بووەو دوای چەند جار برینداربونیشی پاشەکشەی نەکردوەو کۆڵی نەداوەو هەمیشە هەوێنی یەکگرتووی و یەکڕیزی ناو رێکخستنەکان بووە".

 

هەر لە دڕیژەی وتەکانیدا لەبارەی هەڵبژاردنی پاریزگاکانی عیراق وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: "پێویستە بە گڕوتینەوە بچینە هەڵبژاردن و بەتوانا و هێزێکی زیاترەوە کێشەی هاووڵاتیان چارەسەر بکەین و ئەو ماددە دەستورییانەی پەیوەستە بە ناوچە جێناکۆکەکان کاری جدی بۆ بکەین".

 

"داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەلایەن هەندێک لایەن و پێکهاتەوە، ئیفلاسی سیاسییە و هەرگیز نابێت کەرکوک هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام نەدرێت"، سەعدی پیرە وای وت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە