شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی فریادڕەسی کەرکوکە

کوردستان 05:01 PM - 2023-12-02
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ PUKMEDIA

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

هەڵبژاردن کەرکوک یەکێتی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2-12-2023 شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی سەنگاوی کرد و لەگەڵ خزمانی سنوورەکە کۆبووەوە.

 

لەمیانی وتەیەکیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ باسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کردوو، داوای کرد هەموو کەرکووکییەکان بەشداری دەنگدان بکەن و پارێزگاری لە ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکووک بکەن.

 

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی: "کەرکووکییەکان شاهیدن کە چۆن لە رۆژانی سەخت یەکێتی فریادڕەسی کەرکووکییەکان بووە، بۆ داهاتووش هەر یەکێتیی دەتوانێت خزمەتی شارەکەو خەڵکە تێکۆشەرەکەی بکات".

 

لەکۆتایی قسەکانیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ داوای کرد: "لەرۆژی دەنگدان بە گڕوتینەوە بەشداری بکەن و دەنگ بە کاندیدانی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە بدەن".

 

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی یارسان دەکات

 

لەدرێژەی سەردانەکانیدا لە سنووری چەمچەماڵ ئێوارەی ئەمڕۆ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتی یارسانی کرد و باسی لە رۆڵی خزمانی کاکەیی کرد لەبزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد بەگشتی و لەناوچە کوردستانییەکان بە تایبەتی.

 

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند:" وەک یەکێتی ئامانجمانەو خەبات دەکەین لەپێناو ئەوەی کەرکووک وەک شارێکی کوردستانی شاری پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوە جیاوازەکان بێ و هەمووان بە ئازادی تێیدا بژین" ، داواشی لە خزمانی کاکەیی کرد بەشداری کارا بکەن لە هەڵبژاردن و دەنگ بە نوێنەری راستەقینەی خۆیان بدەن لە لیستی هاوپەیمانی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢.

 

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە