شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی باشترین خزمەت پێشکەشی کەرکوکییەکان دەکات
ی ن ک 03:26 PM - 2023-11-30
PUKMEDIA
بەشداری شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە کەرنەڤاڵی پشتیوانی لە لیستی ١٤٢
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠/١١/٣٠٢٣ لە شاری کەرکووک، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە هاوڕێیەتی ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی بەشداری کرد لە کەرنەڤاڵی خزمانی زەنگەنە بۆ پشتیوانی لە لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە.
لە مەراسیمەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێشکەشی ئامادەبووان کردو رایگەیاند:" شانازییە بۆ هەموومان ئەمڕۆ لەگەڵ کەرکووکییەکان بین و بەشێک بین لە هەڵمەتی سەرخستنی کاندیدانی یەکێتیی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای لەرکووک".
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی:" لە شەڕی داعشدا پێشمەرگەکانی یەکێتیی بە خوێن شارەکەیان پاراست لە دوژمنان و نەیانهێشت داگیر بکرێت، ئەمڕۆش دەمانەوێت لەرێگای سندوقی دەنگدان و نوێنەرەکانمان داکۆکی لە کەرکووک بکەین و خزمەتی هەمووان بکەین بەبێ جیاوازی".
لە درێژەی وتارەکەیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتی:"بەشداریکردن لە دەنگدان پیرۆزترین هەنگاوەو دەبێت بە دەنگەکانمان بیسەلمێنینەوە کەرکووک کوردستانیەو یەکێتیش دەتوانێت باشترین خزمەت پێشکەشی کەرکووکییەکان بکات و بیانپارێزێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

