قوباد تاڵەبانی: پێشانگای كتێب دەرفەتی زیاتر بۆ خوێنەران دەڕەخسێنێت
کوردستان 12:25 PM - 2023-11-23
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
بەیانی ئەمڕۆ 23-11-2023، لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لە نووسەران و رۆشنبیران، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب كرایەوە كە تێیدا هەزاران ناونیشان و نزیكەی پێنج ملیۆن كتێب نمایش دەكرێن.
لە پێشانگاكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: "سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری كوردستان مافی خۆیەتی ساڵانە پێشانگای كتێبی تێدا بكرێتەوە، ئەم پێشانگایە دەرفەت بۆ خوێنەران دەڕەخسێنێت ئەو كتێبانەی دەیانەوێت بە نرخێكی هەرزانتر دەستیانبكەوێت و رۆشنبیری و خوێنەری كتێبیش لە پایتەختی رۆشنبیری زیاتر دەكات".
راشیگەیاند: "خۆم خوێنەری كتێبم و ئەو كتێبانەشی كە دەیانخوێنمەوە دەمەوێت دووربین لە پیشەكەمەوە كە سیاسەتە، جێی خۆیەتی هەر لێرەوە سوپاسی وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی و چاپخانە و كتێبخانەكان بكەم، كە جێدەستیان لە بەرەوپێشچوونی رۆشنبیری لەم شارەدا دیاربووە".
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب دە رۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 200 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە و رۆشنبیری لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و جیهان تێیدا بەشدارن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

