یەکێتی و پارتی لەسلێمانی کۆدەبنەوە

کوردستان 10:40 AM - 2023-11-12
 سەعدی ئەحمەد پیرە و عەلی حسێن فۆتۆ:دەرباز ستار

سەعدی ئەحمەد پیرە و عەلی حسێن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان

وەفدێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە (سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی و م.بەکر راوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم و رێباز بیرکۆتی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی) سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  پارتی دیموکراتی کوردستانیان لەسلێمانی کرد و لەلایەن (عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و  بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لەسلێمانی و هەڵەبجە و سانا فەرەیدون جوانڕۆیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی)ییەوە پێشوازییان لێکرا.

 

بڕیارە لەکۆبوونەوەکەدا باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولاو چارەسەرکردنی کێشەو قەیرانەکان و بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، بەتایبەت کە لەئێستادا لایەنەکان لەبەردەم دوو هەڵبژاردنی چارەنوسسازدان.

 

له‌دوای به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان په‌ڕ‌ه‌یه‌كی نوێ بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌ و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌كان راگه‌یاند،لە یەکەم دەستپێشخەریشدا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا کۆبووەوە.


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە