كتێبی نووسینەكان لە خاكی كوردستانی نوێ دا بڵاودەكرێتەوە
ی ن ک 10:37 AM - 2023-11-12
PUKMEDIA
كتێبی نووسینەكان لە خاكی كوردستانی نوێ دا
كتێبی نووسینەكان لە خاكی كوردستانی نوێ دا، سەرجەم نووسینەكانی سەرۆك مام جەلال-ە كە لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ و گۆڤاری خاكدا بڵاوكراونەتەوە و ئەزموونێكی گەورەی سەرۆك مام جەلال-ە لە بواری نووسین و رۆژنامەوانیدا.
ستران عەبدوڵڵا كە خاوەنی بیرۆكەی كتێبەكەیە رایگەیاند: "كتێبی نووسینەكان لە خاكی كوردستانی نوێ دا، بڵاوكراوەی هاوبەشی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و سەرجەم ئەو وتار و نووسینانە لە خۆدەگرێت كە پێشتر لە گۆڤاری خاك و كوردستانی نوێ-دا بڵاوكراونەتەوە و كراون بە دوو كتێب، لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە نووسینەكانیدا كۆكراونەتەوە و كراون بە كتێبی كتێبی نووسینەكان لە خاكی كوردستانی نوێ دا.
راشیگەیاند: "بەشێك لەو نووسینانەی كە لە گۆڤاری خاك-دا بڵاوكراونەتەوە بیرەوەری و یادەوەری سەرۆك مام جەلال خۆیەتی و ئەوەشی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ-دا بڵاوكراونەتەوە یادەوەری و رەخنەی رۆژنامەوانییە و پێویستییەكانی بواری روناكبیری ئاڕاستەی سیاسی تێدایە".
كتێبی (نووسینەكان لە خاكی كوردستانی نوێ دا)، بیرۆكەی ستران عەبدوڵڵایە و هەر خۆشی پێشەكییەكەی بۆ نووسیوە، هەروەها مەریوان مەسعود پێداچوونەوە و سەرپەرشتی كردووە و بە تیراژی 1000 دانە بەم زوانە لە مەڕاسیمێكی شایستەدا دابەشدەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

