بە هەوڵی یەکێتی بڕیاری لابردنی ژمارەیەک پیتی کوردی لە کەرکوک هەڵدەوەشێتەوە
کوردستان 11:16 AM - 2023-11-11
PUKMEDIA
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک
بە هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لابردنی ژمارەیەک
پیتی کوردی بۆ تاقیکردنەوەکان هەڵوەشایەوە و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراقیش لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، "ئەگەر زۆرینەی دەنگەکانی ئەنجومەنی
پارێزگای کەرکوک بەدەستبهێنین رێگا نادەین یاساشکێنان بەردەوامبن".
سەباح حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی
یەکێتی لە پشکی کەرکوک بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "توانیمان بە گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی
پەروەردەی کەرکوک ئەو بڕیارەی لیژنەی تاقیکردنەوەکان هەڵبوەشێنینەوە کە باسی لە لابردنی
چەند پیتێکی کوردی دەکرد".
"هەوڵەکانمان بۆ خزمەتی کورد لە کەرکوک بەردەوامی هەیە و ئەگەر
بتوانین زۆرترین کاندیدی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بنێرینە ئەنجومەنی
پارێزگاکە، بێگومان کاری باشتر دەکرێت و رێگری لە یاساشکێنان دەکرێت"، سەباح
حەبیب وادەڵێت.
دوای ئهوهی پهروهردهی كهركوك به نوسراوێك کەئاڕاستەی
قوتابخانەکانی كردبوو و تێیدا داوایكرد كه ئەم پیتە کوردییانە (پ،ژ،ڤ،چ،گ،ۆ،ڵ،ێ،ڕ،ک)
لە ئامادەکاری لیستی ناوی خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتایی بەکار نەهێنن و لهبری
ئهو پیته كوردیانه پیتی عهرهبی بهكاربهێنن، به ههوڵی یاریدهدهری بهڕێوهبهری
پهروهردهی كهركوك و سهباح شێخ حهبیب ئەندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق لە پارێزگای کەرکوک توانرا ئهو بڕیاڕه ههڵبوهشێندرێتهوه
و كاری پێنهكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

