یەکێتی و پارتی: خاڵە هاوبەشەکان بەهێزبکرێن بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکان
کوردستان 05:03 PM - 2023-11-07
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی لە پیرمام
کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی
دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆتاییهات و لە پاش کۆبوونەوەکەش هەردوولا راگەیەندراوێکی
هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقی راگەیەندراوەکەیە...
راگهیاندراوی كۆبوونهوهی
هاوبهشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان
ئهمڕۆ، سێشەممە 7ی 11ی
2023، له بارهگای مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام، كۆبوونهوهی
هاوبهشی نێوان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئهنجامدرا.
لهكۆبوونهوهكهدا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، ڕەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له بارهوه كرا.
ههردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و، پێویستى كۆكردنهوهی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قهوارهی ههرێمی كوردستان و، داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ ڕەوتى ڕوداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغهكه و، ڕوبەڕووبوونەوەى ئاڵنگاریەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کورستان.
له تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا، جهخت له پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومهتی ههرێمی كوردستان کرایەوە بۆ دابینكردنی شایسته داراییهكان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەى عێراقدا.
لە کۆتاییدا، بڕیاردرا
کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکى گونجاو دیاریکرا.
شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئارام و
ئیجابیدا بەڕێوەچوو.
یەکێتیى نیشتمانیى
کوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
7-11-2023
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

