وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه
کوردستان 12:02 PM - 2023-11-07
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی
کەمێک پێش ئێستا وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە پیرمام، کە وەفدە باڵاکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییان لێ‌کرا.
وەفدە باڵاکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەسەرۆکایەتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە پێکهاتوون لە قوباد
تاڵەبانی و خەسرەو گوڵ محەمەد و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و رەفعەت عەبدوڵڵا و شاڵاو
عەلی عەسکەری و عیماد ئەحمەد و سەعدی ئەحمەد پیرە، هەروەها وەفدە باڵاکەی پارتیش پێکهاتبوون لە نێچیرڤان
بارزانی و مەسرور بارزانی و فازڵ میرانی و هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد و ئازاد بەرواری و جەعفەر ئیمینکی و پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب.
پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لەپیرمام کۆدەبنەوە".
"لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی گرنگ تایبەت بە
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بارودۆخی ئێستای هەرێم و عیراق و ناوچەکە و بودجە و هەڵبژاردنەکانی هەرێم گفتوگۆی
لەبارەوە دەکرێت"، سەعدی ئەحمەد پیرە وایوت.
له‌دوای به‌ستنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان و له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان په‌ڕه‌یه‌كی
نوێ بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌كان راگه‌یاند و به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌بێت
و پاشانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه كۆده‌بێته‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

