لەتیف نێروەیی: دانوستانی یەکێتی و پارتی لە کاتێکی گونجاودایە

کوردستان 08:47 PM - 2023-11-06
لەتیف نێروەیی PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لە دانوستانی نێوان یەکێتی و پارتی دەکات و رایدەگەیەنێت،" دەکرێت هەلومەرجی ئێستای هەرێم و ناوچە دابڕێندراوەکان و بەغدا هەلومەرجێکی گونجاو بێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانی نێوان یەکێتی و پارتی، هەروەها دەبێت لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەتایبەتی یەکێتی وپارتی لەڕێی دانوستانەوە کارێک بکەن کە کورد بتوانێن لە کەرکوک زورترین دەنگ و زۆرترین کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکە بەدەست بهێنێت".

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە رایدەگەیەنێت: "لەسەر داوای سەرۆک بافڵ، وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی گەڕێکی دیکەی دانوستان لە شارۆچکەی پیرمام ئەنجام دەدەن، دەکرێت هەلومەرجی ئێستای هەرێم و ناوچە دابڕێندراوەکان و بەغدا، هەلومەرجێکی گونجاو بێت بۆ ئەنجامدانی دانوستان و بەرەوپێشەوەچوونی دانوستانەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن".

"وا پێویست دەکات هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەتایبەتی یەکێتی وپارتی لەڕێی دانوستانەوە کارێک بکەن کە بانگەشەیەکی هێمنانە لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەبچێت و رکابەرییەکە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە بێت و وەکو کورد بتوانین لەکەرکوک زورترین دەنگ و زۆرترین کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکە بەدەست بێنین و بە پلانی هاوبەش خۆمان بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکان ئامادەبکەین وکۆتایی بە دۆخە ناسەقامگیرەکەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکە بهێنین"، لەتیف نێروەیی وادەڵێت.

دەشڵێت: "دەکرێ بە دیدێکی ئەرێنییە وە سەیری ئەم خولەی دانوستانەکان بکرێت، چونکە دانوستانی درێژخایەنی نێوان یەکێتی وپارتی و بەردەوامبوونی دۆخی نائاسایی نێوان هەردوولا، کۆمەڵێک پرسیاری جۆراوجۆر بەدوای خۆیدا هێناوەو وەڵامی ئەو پرسیارانە نەبۆ هەرێم و نەبو خۆدی ئەو دوولایەنە دڵخۆشکەرنین و بەئەزموون وەرگرتن لە دانووستانەکانی پێشو دەکرێ وەڵامی ئەم جارەی پرسیارەکان بۆخەڵکی هەرێم دڵخۆش بێت".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە