یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە
کوردستان 02:55 PM - 2023-11-04
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا کۆببێتەوەو گفتوگۆی چەند بابەتێکی گرنگ بکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە".
وتیشی:" تا ئێستا کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاریی نەکراوە و بۆ ئەو مەبەستە هەردوولا لەگفتوگۆداین".
پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له وهڵامی پرسیاری رۆژنامهنوسێكدا لهفهرهنساوه لهبارهی یهكهم كۆبوونهوهی یهكێتی و پارتی رایگهیاندبوو: "لهم ههفتهیهدا یهكێتی و پارتی لهسهر چهند پرسێكی گرنگ كۆدهبنهوه".
لەدوای بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:" لەگەڵ لایەنەکان پەڕەیەکی نوێ بۆ خزمەتی خەڵک هەڵدەدەینەوە و لەوچوارچێوەیەشدا دەستپێشخەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەردانی لایەنەکان راگەیاند و بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ پارتی دەبێت و پاشانیش لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆدەبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

