PUKMEDIA پەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی کەرکوک، هێز و ئیرادەمانە بڵاودەکاتەوە
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-01
PUKMEDIA
لیستی هاوپەیمانی کەرکوک، هێز و ئیرادەمانە
لیستی هاوپەیمانی کەرکوک، هێز و ئیرادەمانە ژمارە 142، پەیام و بەرنامەی خۆی ئاشکرا دەکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و تێیدا رایدەگەیەنێت: "کە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پارێزگای کەرکوک زۆر چارەنوسسازە، بۆیە یەکێتی و حزبی شیوعی بە لیستی (هاوپەیمانی کەرکوک، هێز و ئیرادەمانە)، بەشداری دەکات، هەرچەندە هەوڵی زۆریشماندا هەموو هێز و لایەنەکان بە یەک لیست بەشداری بکەن، بەڵام بەداخەوە لایەنەکان بەبەهانەی جیاوازەوە بەدەم ئەم پرۆژە نیشتمانییەوە نەهاتن و بڕیاریاندا بە جیا بەشداری بکەن".
لەپەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی کەرکوک، هێز و ئیرادەمانە، کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، رایدەگەیەنێت: "بەشێکی ئەو هێز و لایەنە سیاسیانەی بەجیا بەشدارن ئەو راستییە دەزانن لیستەکانیان هیچ سودێکی بۆ خۆیان و نەتەوەکەیان نابێت، جگە لە سوتاندن و بەفیڕۆدانی دەنگی دەنگدەرانی کوردستانی، بۆیە یەکێتی و حزبی شیوعی بڕیاریاندا پێکەوە بە لیستی هاوبەش و لە چوارچێوەی یەک هاوپەیامانیدا بەشداری بکەن".
بەگوێرەی پەیامە و بەرنامەی هاوپەیمانی کەرکوک، هێز و ئیرادەمانە، بەرنامەیەکی کارای گشتگیریان داڕشتیووە کە پرۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ شێوازێکی نوێی حوکمڕانی لە کەرکوک و چارەسەرکردنی رێشەییانەی کێشەکانی ئەو شارە، کەلە دوای ریفراندۆمەوە بەهۆی بڕیارە نایاسایی و نائیدارەییاکنی ئەو شارەوە بەرۆکی خەڵکەکەی گرتووە".
ئاشکراشی دەکات: "کاندیدەکانیشیان نوێنەرانیەتی سەرجەم چێن و توێژەکانی کەرکوک دەکەن و کەسانی بەئەزمون و تەکنۆکرات و پێک دێنن، کە نوێنەری جەماوەری شارەکەن".
لیستی هاوپەیمانی کەرکوک، هێز و ئیرادەمانە، کە بەژمارە 142 بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات، 30 کاندیدی هەیە، کە کەسانی پسپۆڕ و شارەزان و سەرجەمیان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە پەسەند کراون، کەمەرجەکانی کاندیدبونیان تێدایە و هیچیان پێشینەی تاوانکارییان نییە و دەستپاکن و بەعسی نەبوون.
بەگوێرەی بەرنامەی هاوپەیمانی کەرکوک، هێز و ئیرادەمانە، کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بایەخ بە حەوت بواری گرنگی کەرکوک دەدات و کە بریتین لە بواری ( ئیداری، ئەمنی، تەندروستی و ژینگەیی، پیشەسازی و وزە، پەروەردە و خوێندنی باڵا، هونەری و وەرزشی و لاوان، کشتوکاڵ و ئاودێری).
دەقی پەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی کەرکوک، هێز و ئیرادەمانە، بەوێنە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

