فراکسیۆنی یەکێتی کێشەی کاسبکارانی کەرکوک چارەسەر دەکات

کوردستان 02:12 PM - 2023-10-26
بازاڕی شاری کەرکوک ئاژانسەکان

بازاڕی شاری کەرکوک

کەرکوک

بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی روخانی بازاڕی لەنگەی کەرکوک راگیراو کێشەی کاسبکارانی بازاڕەکەش چارەسەرکرا.

سەباح حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی لەسەر پشکی کەرکوک بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"دوای ئەوەی کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی کەرکوک هانایان بۆ هێناین بۆ ئەوەی رێگربین لە نانبڕینیان، ئێمەش وەک فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی کەرکوکمان کرد و توانیمان کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەین".

"بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی روخاندنی دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی شارەکەمان راگرت و پاشان لەگەڵ کاسبکاران و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی شارەکە کۆبووینەوە و بڕیارماندا بۆ ماوەی ٤ مانگ روخاندنی بازاڕەکە رابگیرێت بۆئەوەی کاسبکاران کاڵاکانیان ساغبکەنەوە، پاشان کاسبکاران دەتوانن بە کرێیەکی گونجاو لە دوکانەکانی ئەو باڵەخانە نوێیە سودمەند بن کە لەو جێگەیە دروستدەکرێتەوە"، سەباح حەبیب وایوت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە