سەرۆک کۆمار پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

عیراق 08:47 PM - 2023-10-24
سەرۆکایەتی کۆماری عیراق PUKMEDIA

سەرۆکایەتی کۆماری عیراق

سەرۆککۆمار

سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال رەشید، بەبۆنەی رۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان و چوونە بواری جێبەجێکردنی پەیماننامەکەیەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد .

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

 بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش
 ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

 بە شانازی و خۆشحاڵییەوە بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان و چوونە بواری جێبەجێکردنی پەیماننامەکەیەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و جەختیش لە بەدیهێنانی ئامانج و پلان و پرنسێپەکانتان دەکەینەوە و  دەستخۆشیتان لێ دەکەین لە بەدیهێنانی ئومێد بۆ جیهان تا هەمووان بتوانن چێژ لە ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام وەربگرن.
 ئەم دەرفەتە بەهەل دەزانین بۆ ئەوەی دڵنیاتان بکەینەوە کە پشتیوانتانین تا بەدیهێنانی دادپەروەری و پەرەپێدانی مرۆیی و زیادکردنی دەرفەتەکانی ژیان بەتایبەت بۆ گەنجان و ژنان.
 لەم ڕۆژەدا خۆشحاڵین کە هاوبەش وهاوڕاتانبین  لەگرنگیدان بە مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی لەم هەلومەرجە سەختەی کە ئەمڕۆی دونیامان پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها دڵنیاشین لەهەوڵەکانتان بۆ دابینکردنی فریاگوزاری بۆ لیقەوماوان و کۆتاییهێنان بە دوبەرەکی.
دەمانەوێت نیگەرانی خۆمان دەرببڕین سەبارەت بە قەیرانەکانی کەشوهەوای هەسارەکەمان، بەتایبەتی ئاو و گەرمبوونی جیهان، و هاوسۆزین لەگەڵتان بۆ بەدیهێنانی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیان .

 هیوای تەندروستیەکی باش  بۆ ئێوە و پێشکەوتن بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازین.

  لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمان

 د. لەتیف جەمال ڕەشید
 سەرۆک کۆماری عێراق

ئەمانەش ببینە