مەڵبەندی هەولێر: لە ئۆکتۆبەردا یەکێتی بەرگری کرد و هێزی تر رایکرد
کوردستان 09:50 PM - 2023-10-16
ئەرشیف
شاری هەولێر
وتەبێژی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتیی نیستمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" شەهیدەکانی یەکێتی لە بەرگریکردن لە کەرکوک لە 16ی ئۆکتۆبەردا دەیسەلمێنێت کە تەنها یەکێتی بەرگری لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان کردووە".
وتەبێژی مەڵبەندی 3ی هەولێری لە راگەیەندراوێکی دا کە بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ناردووە، رایدەگەیەنێت:" هەر کاتێک نوکی قەڵەمی رۆشنبیری و بەتایبەتی کادیرانی یەکێتی بێ دەنگدەبێت، رێگا خۆش دەکات بۆ قەڵەمی بەکرێگیراوان و کوێرانە دەنوسن و راستی مێژوو دەشیوێنن وەکو داستانی کۆڕێ".
وتەبێژی مەڵبەندی رێکخستنی هەولێر دەڵێت:" ئەمجارەش لە 16 ئۆکتۆبەر، ڕۆلی قارەمانەکانی یەکێتی، ژمارە شەهیدەکانی ئەوە دەسەلمێنن تەنها پێشمەرگەی یەکێتی پارێزگاری لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە".
هەروەک مەڵبەندی رێکخستنی هەولێر راشکاوانە دەڵێت:" خەڵک و هێزی تر هەبووە ڕاکردن و پاشەکشەیان هەڵبژارد، لە جیاتی بەرگریکردن لە کەرکوک و کەرکوکییەکان ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

