دامەزراوەی بەحرلعلوم یەكەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆك مام جەلال ئەنجامدەدات
عیراق 04:39 PM - 2023-10-04
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
دامەزراوەی بەحرلعلوم یەكەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆك مام جەلال ئەنجامدەدات
رۆژی 4-10-2023 دامەزراوەی بەحرلعلوم دیداری نیشتمانی یەكەم بۆ سەرۆك مام جەلال لە شاری نەجەف بە ئامادەبوونی د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق و بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
لە دەستپێكی دیدارەكەدا فیلمێكی دۆكیۆمینتاری لەبارەی سەردانەكانی سەرۆك مام جەلال بۆ شاری نەجەف و دانانی بەردی بناغەی مەعهەدلعەلەمەین نمایشكرا، لە فیلمەكەدا جۆش و خرۆشی دانیشتووانی نەجەف بۆ سەرۆك مام جەلال بەدەردەكەوت.
دیداری نیشتمانی یەكەم لە سێ تەوەر پیكهاتبوو تەوەرەی یەكەم: (سەرۆك تاڵەبانی لە چاوی هاوڕێیان و هەڤاڵانیدا) كە لەم دانیشتنەدا 10 كەسایەتی و مامۆستای زانكۆ قسەیان كرد، تەوەری دووەم: (پێودانگە سیاسییەكانی سەرۆك تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)، لەم دانیشتنەدا 7 كەسایەیی و مامۆستای زانكۆ قسەیان كرد، تەوەری سێیەم: (بایەخە ئەدەبییەكانی سەرۆك تاڵەبانی و پەیوەندییە رۆژنامەگەری و میدیاییەكانی) لەم دانیشتنەدا 5 كەسایەیی و مامۆستای زانكۆ قسەیان كرد.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەم دیدارە لە چوارچێوەی شەشهەمین ساڵیادی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال-دا بەڕێوەچوو، شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد و لە شاری نەجەف كۆتایی هات.
رۆژی یەكەم، رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 3-10-2023 بە سەردانی دڵسۆزان لە هاوڕێ و دۆستانی سەرۆك مام جەلال و كەساییە سیاسی و حزبییەكان دپلۆماتكاران بۆ سەر مەزاری مام لە شاری سلێمانی و دانانی تاجە گوڵینە و خوێندنی سورەتی فاتیحە دەستیپێكرد.
هەر رۆژی یەكەم، لە شاری بەغدا لە ژێر چاودێری د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق، سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال شەشهەمین ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال لە پایتەختی عیراق بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

