ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە نەجەف بەڕێوەدەچێت
کوردستان 09:15 AM - 2023-10-04
PUKMEDIA
سەرۆک ما جەلال، شکۆی نیشتمان
ئەمڕۆ
چوارشەممە 4-10-2023، مەراسیمی
ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە نەجەف بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن دامەزراوەی
سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم ئەنجامدەدرێت.
مەراسیمەکە
سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە دیدارێکدا چەند پانێڵێک
سازدەکرێت و چەند توێژینەوەیەک لەبارەی سەرۆک مام جەلال لەخۆدەگرێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە کە دوێنێ لەسەر مەزاری مام و لە سلێمانی و لە بەغدا بە ئامادەبوونی
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی مەراسیمی ساڵیادی شکۆی نیشتمان بەڕێوەچوو.
مام جەلال
كە یەكەم سەرۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتماییی كوردستان بوو، رۆژی
17-12-2012 بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا
بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشیكی، بەداخەوە رۆژی 3-10-2017 دڵە گەورەكەی
لەلێدان كەوت و كۆچیی دوایی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

