ژمارە سفری رۆژنامەی خەڵات بەزاراوەی كرمانجی دەرچوو
کوردستان 02:37 PM - 2023-10-02
PUKMEDIA
رۆژنامەی خەڵات
یەکەم ژمارەی رۆژنامەی خەڵات کە ژمارە سفرە و دیاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییە بۆ کوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان و جیهان، بەزاری کرمانجی و بە پیتی لاتینی دەنوسرێت، بڵاوکرایەوە، کە ژمارە سفری رۆژنامەکەیە و سەرجەم چالاکییە رۆشنبیری و ئەدەبی و هونەری و هەمەرەنگەکان لەخۆی دەگرێت.
لەوبارەوە هۆزان عەفرینی سەرنووسەری رۆژنامە و ماڵپەری خەڵات بە PUKMEDIA راگەیاند: "رۆژنامەی خەڵات، دیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ کوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان و هەموو جیهان".
"رۆژنامەی خەڵات، رۆژنامەیەكی رۆشنبیری و ئەدەبی و هونەری و هەمەرەنگە، بە شێوەزاری كرمانجی و پیتی لاتینی بڵاودەكرێتەوە و لە لایەن مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتییەوە ئامادەو چاپ دەكرێت و ناوەندەكەی لە مەكتەبی راگەیاندنی یەکێتییە لە شاری سلێمانی و لە 36 لاپەرە پێكدێت"، هۆزان عەفرینی وای وت.
سەرنووسەری رۆژنامە و ماڵپەری خەڵات ئاماژە بەوەش دەکات: "ماڵپەری خەڵات بە زاراوەی كرمانجی لە 1/6/2023 لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی راگەیەنرا و دەستی بە كارەكانی كرد، کە پێشوازی لە هەموو نووسەران و شاعیران و رۆژنامەنوسان و سەرجەم چالاكییە هونەری و ئەدەبییەکان دەكات".
"ژمارەی
سفری رۆژنامەی خەڵات لە 27/9/2023 لە رۆژی پێنجەمین کۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لە چاپ دەرچووە و گەیشتە بەردەستی ئەندامانی كۆنگرە كە چەندین دیدار و
چاوپێكەوتن و راپۆرت و چالاكیە رۆشنبیری و هونەرییەکانی شاری سلێمانی و بابەتی
گرنگی هەمەرەنگی لە خۆ گرتووە"، عەفرینی وا دەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

