ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧-٩-٢٠٢٣، پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی
یەکێتیش دەڵێت، "یەکێتی هەمیشە مژدەی خۆشی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان پێبووە".
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە بەردەم تەلاری هونەر لە سلێمانی کە تایەبتکراوە بە دەستپێکی
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی:
"ئەندامانی سەرکردایەتی لە پێشوازی میوانانی کۆنگرەداین و سەرکردایەتی یەکێتی
ئەرکەکان رادەستی لیژنەیەک دەکات کە کۆنگرە بەڕێوەدەبات".
"ئەمڕۆ سەرجەم ئۆرگانە حزبییەکان و پلە حزبییەکان
بەپێی ئسوڵی حزبی هەڵدەوەشێتەوە و سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی وەک ئەندامێک بەشداری
کۆنگرە دەکەین و گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین"، ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.
ئەوەشێ خستەڕوو: "یەکێتی هەمیشە مژدەی خۆشی بۆ خەڵکی
هەرێمی کوردستان پێبووە، چونکە یەکێتی حزبی خەڵکی کوردستان بووە، بۆ ئەم کۆنگرەیەش
پشت بەخوا مژدەی خۆش دەدەین بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

