كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان دەستیپێكرد
کوردستان 08:42 AM - 2023-09-21
PUKMEDIA
بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان
لەپڕۆسەیەكی دیموكراسیدا كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان و سەرجەم ئۆرگانەكان لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بەستنی پێنجەمین كۆنگرە دەستیپێكرد.
تەلار لەتیف محەمەد وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسی مەڵبەندو مەكتەبەكان و سەرجەم ئۆرگانەكان ئەنجامدەدرێت".
"كۆنفرانسەكە لە سەعات 8ی بەیانی بۆ 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-9-2023، لە پڕۆسەیەكی دیموكراسیدا ئەنجامدەدرێت" تەلار لەتیف وادەڵێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لیژنەی دەزگای هەڵبژاردن لە مەكتەب و مەڵبەندەكان دەستبەكار بوون بە مەبەستی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو كاندیدانەی كە دەیانەوێت بەشداری كۆنگرە بكەن و هەر هەڤاڵێك ناوی لە تۆماری (مەكتەب و مەڵبەند) هەروەها دەزگای هەڵبژاردندا هەبووبێت، چانسی بەشداریكردنی كۆنگرەی هەبووە.
بڕیارە رۆژی 27ی 9ی 2023 كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە سلێمانی ببەسترێت و 600 ئەندام بەشداری تێدادەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

