سەرۆک بافڵ: ناکرێت سەقامگیریی لە مەترسیدا بێت
کوردستان 11:03 PM - 2023-09-20
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و نفایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەكەدا جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور، سەروەریی یاسا و چارەسەركردنی ئەو كێشانە كرایەوە كە پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە بەتایبەت شایستەداراییەكانی هەرێم و تێكەڵنەكردنی ژیانی هاووڵاتییان بە كێشە سیاسییەكانەوە.
لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت، سەرۆك بافڵ داوای لە دەسەڵاتی دادوەری كرد رۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و قەرەبووكردنەوەی ئەو شارەی زۆرترین قوربانیی داوە، وتیشی: "ئەركی هەموومانە رووبەڕووی پێشێلكاری و بەزاندنی سنووری وڵات ببینەوە، ناكرێت سەقامگیریی خاك و وڵاتمان لەژێر مەترسیدا بێت و پێویستە سنوورێك بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

