گرنگی ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ بە زمانی عەرەبی
هەواڵ 09:17 PM - 2023-09-20
محەمەد یوسف محەمەد
خاتوو گەلاوێژ
هاوكات لەگەڵ ساڵیادی بەشی عەرەبی وێب سایتی خاتوو گەلاوێژ galawzh.com و بە بۆنەی چاپكردنەوەی نۆڤڵێتی "الام والابن"، بە دروشمی "گرنگی ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ بە زمانی عەرەبی" مێزگردێك بەهاوكاری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بە ڕێوەچوو.
بە ئامادەبوونی خاتوو گەلاوێژ و باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و خاتوو هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد و ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی (ی.ن.ك) و پ.د. حەمە دلێر میسری و پ.د. زاهیر لەتیف كەریم و پ.د. نیان نەوشیروان فواد مەستی وپ.د. ئیسماعیل بەرزنجی ودكتۆر ژینۆعەبدولڵا، لە هۆڵی خاك مەراسیمەكە بەڕیوەچوو.
خاتوو گەلاوێژ ئاماژەی بەوەدا: "چیرۆكی ئەم رۆمانە راستە قینەیە و بەسەر خانەوادەكەمان و خۆمدا هاتوە، لە دەربەدەری و گرتن و خۆشاردنەوە و زوڵم و زۆری ئەو سەردەمەی سەردەمی مەلەكی و تەواووی رووداوەكان وێنەیەكی راستەقینیە و هەر خۆشم وەرم گێڕداوە بۆ زمانی عەرەبی"، لە گەڵ باسكردنی چەند یادەورییەكی نووسینی خۆی و هەروها چەندبەسەرهاتێكی لەگەڵ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یشی گیڕایەوە.
ئامادەبووانیش بەوردی باسی وتاری ئەدەبی و رووناكبیری كوردیان بە زمانە زیندووەكانی جیهان و لانی كەم بەزمانەكانی عەرەبی و فارسی و توركی بەوەی جیهانبینی ئەدەبی كوردی زیاتر پەیامەكەی دەگات و وڵاتانیش لە ریگای ئەم بەرهەمانەوە كە پڕۆسەی وەڕگێڕانیان بۆ زمانە زیندوەكانی جیهان بۆ دەكرێت، زیاتر ئاوێتەی دۆسیەی گەلەی كورد دەبن و باسی چەندین بەرهەمەی خاتوو گەلاوێژ وەك نمونەش كرا كە وەڕگێراونەتە سەر زمانی عەرەبی.
لە داهاتوویەكی نزیكدا، بەهاوكاری تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان دەقی مێزگردەكە بڵاودەكەینەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

