سەرۆك بافڵ: نابێت لەژێر هیچ پاساوێكدا سنووری وڵات ببەزێنرێت
کوردستان 03:43 PM - 2023-09-20
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت، سەروەریی خاكی عیراق و پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەماهەنگی بەردەوامیی نێوان لایەنەكان بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عیراق و هەرێم جەختیلێكرایەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی ئەمنی و لێكەوتەكانی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت رایگەیاند: "دەستبردن بۆ دامەزراوە سەربازی، یاسایی و دەستوورییەكان پێشهاتێكی مەترسیدارە و پێویستە هەموومان پێكەوە روبەڕووی ببینەوە، نابێت رێگەبدرێت لەژێر هیچ پاساوێكدا سنووری وڵات ببەزێنرێت".
لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە سەرۆك بافڵ وتی: "یەكدەنگی و یەكگرتووییمان بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانییە و پێویستە هەموومان پشتیوانیی لێبكەین". وتیشی: "تێكەڵكردنی هەڵەبجە بە كێشە سیاسییەكانەوە مایەی نیگەرانییە، چونكە ئەم پرسە پەیوەستە بە ویژدان و بەرپرسیارێتیمانەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

