سەرۆك بافڵ: دەبێت مافە دەستوورییەكانی هەڵەبجە پارێزراو بێت
کوردستان 02:57 PM - 2023-09-20
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەغدا چاویكەوت بە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە.
لەدیدارێكدا جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عیراق كرایەوە بە ئامانجی زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان، نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی بەتایبەت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەو رووەوشەوە داواكرا بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان رەچاوبكرێت و هەموولایەنەكان پشتیوانبن بۆ چارەسەری دەستووریانەی ئەو گرفتانەی پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە.
لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەكان و بەزاندنی خاك و ئاسمانی وڵاتەوە، هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو روبەڕوبوونەوەی هەر مەترسییەك كە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات بخاتە مەترسییەوە، هەروەها ئیدانەی هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەمنییەكان كرا كە رۆڵێكی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ژیان و ئارامیی هاووڵاتیان.
پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەوە سەرۆك بافڵ وتی: "دەبێت مافە دەستوورییەكانی هەڵەبجە پارێزراو بێت و بەهەمووشێوەیەك پشتگیریی بەپارێزگابوونی دەكەین، هەڵەبجەییەكان قوربانیی زۆریان داوە و ئێمەش خوێنی رۆڵەكانمان لەبیر ناكەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

