سەرۆك بافڵ: ناكرێت شایستە داراییەكان بەبابەتی سیاسییەوە ببەسترێتەوە
کوردستان 06:21 PM - 2023-09-13
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كرد.
لەدیدارەكەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەكان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەری دەستووری و سیاسییانەی كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت و سەقامگیریی ناوچەكە پارێزراوبێت.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپاتكردەوە و رایگەیاند: "ناكرێت گوزەرانی خەڵك و شایستەداراییەكان بە بابەتە سیاسییەكانەوە ببەسترێتەوە، چونكە ژیانی خەڵكەكەمان زۆر لەوە گەورەترە كە بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و هەموو هەنگاوێكیش لەپێناو كۆتاییهێنان بەو دۆخە نەخوازراوە دەگرینەبەر".
وتیشی: "پاراستنی ئارامیی ناوچەكە ئەركی هەموومانە و دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكرێت، هیچ سەقامگیرییەكیش بەدینایەت ئەگەر بەسەر ئاڵنگارییەكاندا زاڵنەبین و هەموومان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتردا تێنەكۆشین".
دۆخی گشتیی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن تەوەرێكیتری دیدارەكە بوون و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی: "پێویستە هەموو پرسە نیشتمانییەكان كۆدەنگیی هەموولایەنەكانی لەسەربێت و هەموو هەوڵێكیش لەدەرەوەی ئەو ئیرادەیە رەتدەكەینەوە، پێمانوایە پاراستنی قەوارەی هەرێم و بەهێزیمان پەیوەستە بە یەكگرتوویی و یەكهەڵوێستیمانەوە، بۆ ئەمەش لەهەوڵەكانمان بەردەوامین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

