سەرۆك بافڵ: گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تەنها چارەسەری كێشەكانە
کوردستان 04:31 PM - 2023-09-13
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و سەتام جەدعان ئەلدندح باڵیۆزی سوریا لە عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە سەتام جەدعان ئەلدندح، باڵیۆزی سوریا لە عیراق كرد.
لەدیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان یەكێتی، هەرێمی كوردستان و سوریا جەختیلێكرایەوە، دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەكە و بەردەوامیی هەوڵەكان بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
لەبارەی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و هەنگاوەكانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: "فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان فاكتەرێكی گرنگی سەركەوتنی هەوڵەكانە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆریستان".
سەبارەت بە دۆخی سوریا و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان سەرۆك بافڵ وتی: "چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تەنیا رێگەی چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوونە بەسەر ئاڵنگارییەكاندا، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجەشدا ئێمە هاوكار و پشتیوان دەبین".
لە بەرامبەردا باڵیۆزی سوریا لە عیراق ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی سەرۆك مام جەلال كرد لە دانانی بناغەی پەیوەندیی مێژوویی نێوان سوریا و هەرێم و رایگەیاند: "هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلال لەیادناكەین و بەڕێزەوە یادی دەكەینەوە، بێگومان دەبێت بە هەمان رێڕەوی سەرۆك مام جەلالدا هەنگاوبنێین و پەیوەندییەكانمان بەرفراوانتر و هەماهەنگییەكانمان زیاتر بكرێن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

