‎راپۆرتی سیاسی مام جەلال لە كۆنگرەكانی یەكێتی لە كتێبێكدا چاپدەكرێن

کوردستان 03:16 PM - 2023-09-13
سەرۆك مام جەلال ئاژانسەكان

سەرۆك مام جەلال

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک مام جەلال

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا راپۆرت و بەرنامەی سیاسی مام جەلال لە كۆنگرەكانی یەكەم و دووەم و سێهەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چوارچێوەی كتێبێكدا چاپ و بڵاوبكرێنەوە، كە پڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی راگەیاندنە بۆ كۆكردنەوە و چاپكردنەوەی ئەدەبیاتی مام جەلال.

راپۆرتی سیاسی هەر سێ كۆنگرە كە لەلایەن سەرۆك مام جەلال-ەوە نووسراون و خوێندراونەتەوە، دۆكۆمێنتێكی گرنگە لەسەر سیاسەت و ئەندێشەی مام جەلال بۆ روداوە كوردستانیی و هەرێمی و جیهانییەكان و نەخشەڕێگای پڕ بایەخ بوون بۆ چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دیاردە و دەركەوتە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگییەكان، بەتایبەت كە لە راپۆرتە سیاسییەكانی كۆنگرە زۆر پێشبینی لەبارەی پرسە هەرە ئاڵۆزەكانەوە بەدیهاتوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە