د.نەرمین مەعروف:هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی موچە دەدەین
کوردستان 08:23 PM - 2023-09-12
PUKMEDIA
د.نەرمین مەعروف
هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی-ش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵیت:"لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانیترمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئیمزامان کۆکردەوە بۆ بەپەلە چارەسەرکردنی کێشەی موچە و دابەشکردنی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIAی رایگەیاند:" ئەمڕۆ ١٢-٩-٢٠٢٣ لە ئەنجومەنی نوێنەران هاوکات لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانیترمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئیمزامان کۆکردەوە بۆ بەپەلە چارەسەرکردنی کێشەی موچە و دابەشکردنی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق".
"داواکەمان پشتبەست بە مادەی ١٤ی دەستورە کە مافی یەکسان دەداتە سەرجەم عیراقییەکان و بەدەرکردنی شایستە داراییەکانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مەرجی خەرجییە فیعلییەکانی مادەی١١ی یاسای بودجەی گشتی"، نەرمین مەعروف وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

