سەرۆككۆمار و خانمی یەكەم جەخت لەپێدانی مافەكانی خانەوادەی شەهیدان دەكەنەوە
عیراق 09:25 PM - 2023-09-10
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆككۆمار و خانمی یەكەم جەخت لەپێدانی مافەكانی خانەوادەی شەهیدان دەكەنەوە
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق جەختی لە گرنگی پەلەكردن لەبەخاكسپاردنی روفاتی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كردەوە، بەتایبەتی قوربانیانی هەرێمی كوردستان كە لە فەرمانگەی پزیشكی دادوەریدان، پاش تەواوكردنی رێكارە رەسمییەكان و یەكلاییكردنەوەی ئەو دۆسێیە مرۆییەی زۆرێك لە خانەوادە عیراقییەكان .
سەرۆككۆمار لە میانی پێشوازیكردنی لەگەڵ خانمی یەكەم خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، رۆژی 10-9-2023، لە كۆشكی بەغدا لە سەرۆكی دەزگای شەهیدان عەبدول ئیلا ئەلنائیلی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دەزگای شەهیدان و وەزارەتی تەندروستی، ئاماژەی بە پێویستی هەوڵدانی زیاتر بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆسیێ یە و هاوكاریكردنی كەسوكاری قوربانییان لە بەخاكسپاردنی روفاتی شەهیدان كرد، بەتایبەتی قوربانیانی گەلی كورد، هەروەك جەختی لەپێویستی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان بە شەهیدان لەحكومەتی فیدراڵی و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەرێمی كوردستان كردەوە، بەمەبەستی رێزلێگرتن و دەستە بەركردنی تەواوی مافەكانی كەسوكاری شەهیدانی ئەنفال و هەڵەبجە.
سەرۆككۆمار ئەوەشی خستەڕوو بەخاكسپاردنی روفاتی شەهیدان و رێزلێگرتن و پێدانی هەموو مافێكی یاسایی و مرۆیی بە كەسوكاریان و دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانیان ئەركێكی نیشتمانی و مرۆڤ دۆستانەیە.
هەروەها سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو دۆسێیە كردەوە.
هەر لە دیدارەكەدا، باس لە دواكەوتنی ئەو پڕۆسەیە كرا و بڕیار درا خانمی یەكەم ئەركی بەدواداچوون و سەرپەرشتیكردنی ئەم دۆسێیە مرۆییە گرنگە لە ئەستۆ بگرێت، هەروەها دووپاتیش لەسەر خێراكردنی لێكتێگەیشتنەكان كرایەوە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕ و تۆماركردنی بەڵگەنامەكان كە مێژووی ماوەیەكی گرنگی خەباتی گەلان و سیاسەتە ستەمكارەكانی ڕژێمە دیكتاتۆرییەكان دەگێڕنەوە.
هاوكات چەندین بابەتی دیكەیش تاوتوێ كران، دیارترینیان ئاسانكاری بۆ كەسوكاری شەهیدان بۆ بەدەستهێنانی هەموو ئەو مافانەی كە لە یاسادا دیاری كراوون.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەكە خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری سەرۆك كۆمار دەربڕی و پێشنیارەكانی و پشتیوانی تەواوی بەڕێزیان بۆ بنەماڵەی شەهیدان بەرز نرخاند و روونكردنەوەیەكیان سەبارەت بە دەزگای شەهیدان و سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە دۆسیەی شەهیدان لە وڵاتدا پێشكەشی جەنابیان كرد.
شایانی باسە، فەواز عەبدولعەباس جێگری بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ بێسەروشوێنان ئامادەی دیدارەكە بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

