وەزیرانی دارایی هەرێم و عیراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن
کوردستان 04:52 PM - 2023-09-09
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران وەزیرانی دارایی عیراق و هەرێم بانگهێشت دەکات
لیژنەی دارایی بانگهێشتی هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عیراق دەکات بۆ
مەبەستی دۆزینەوەی رێگە چارەیەک لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە
سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەکۆبونەوەی
ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا بڕیاردرا هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عیراق
بانگهێشتی لیژنەی دارایی و پاشانیش ئەنجومەنی نوێنەران بکرێن".
"مەبەستی بانگهێشتەکەی هەردوو وەزیر لە چوارچێوەی دۆزینەوەی رێگە
چارەیەکە بۆ کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم"، د. بڕیار رەشید وای وت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی نەناردنی تەواوی شایستە
داراییەکانی هەرێمەوە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
دوادەکەوێت، لەو بارەیەشەوە پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
رایگەیاندبوو: "لەئێستادا حکومەتی هەرێم، هەموو ئیلتزاماتەکانی بەرامبەر حکومەتی
عیراق جێبەجێ کردوەو دواکەوتنی شایستە داراییەکانی هەرێم، هیچ بیانویەک هەڵناگرێت،
لەبەرامبەریشدا باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاماژە بەوەدەکات: "حکومەتی
هەرێم وەک پێویست پابەندییەکانی جێبەجێ نەکردووە، ئەمەش وای کردووە کێشە داراییەکانی
نێوان هەولێر و بەغدا وەک پێویست چارەسەر نەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

