مەسەلە ئەجیندایە نەک جیاوازی ڕا
بیروڕا 11:18 PM - 2023-09-07
تایبەت
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
ناکۆکی لە کوردستان ناکۆکی نییە لەسەر بیروڕا و ئاراستەی بیرکردنەوە، ناکۆکی نۆرماڵی فرە حزبی و ململانێی تێزە جیاجیاکان نییە تا دیوی تەندروستی ئەم فرەیی و دیموکراتییە بەسەر دیوە خراپەکانی بەریەککەوتن زاڵ بکەین، ناکۆکی لە کوردستان ناکۆکی قووڵە لەسەر ئەجیندا و سیاسەتەکان، لەسەر ئامانجەکانی دوور مەودا کە ئەم وڵاتە رزگار دەکات یان بە بندەستی شلۆق دەیهێڵێتەوە؟! .
ناکۆکییە لەسەر رێگای چارەسەری مەسەلەی کوردستان و قۆناغبەندکردنی ئەو چارەسەرییە.
پێویستیش ناکات بڵێن ئەلیف ڕاستە و بێ هەڵەیە و جیم دەیباتەوە، با ئەلف و بێ و جیمەکان لە مەنگەنەی پێوەرەکانی بەرژوەندەی کوردستان بدەین و بە بست و ئینج بیپێوێن و بزانین کێ قسوری لە کوێ و کێ نکۆڵی لە چی دەکات؟.
کتێبی کوردایەتی ئاسان بە قنجی و جوانی شەرحی ئەمانەی کردووە، ئیتر چ پێویست دەکات تەمبەڵ بە قۆپییەوە بگیرێ و لاسار فێڵ لە رەفیقەکانی پۆلەکەی بکات؟
حەکیم کە نەخۆشی و دەردمان تیمار دەکات لە پێشا پشکنین دەبێتە رێنوێن، ئینجا رەچەتە دەنوسێ و تەبڵەیەکیش بۆ دکتۆرەکانی دوای خۆی جێدێڵێ تا کەس لە سفرەوە دەست پێنەکاتەوە، دەرمان دوایی دەخورێ و موزاعەفاتیش دواتر چارە دەبن.
حاڵی بوون بۆچی هەندێک دیالۆگ لە ناوەرۆکی رۆمانی قەدیمی نەجیب مەحفوز، (زۆربڵێی لە سەرروباری نیل )دەچێ؟! چونکە هەر دیالۆگی بێ بەر و جەدەلی بێزەنتییە کە رۆمای پێ رزگار ناکرێ و گەلی داماوی پێ غافلگیر دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

