سەرۆككۆماری عیراق سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی دەكات
عیراق 03:10 PM - 2023-09-04
بەڕێوەبەرايەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمان
سەردانی سەرۆككۆماری عیراق بۆ دیوانی پارێزگای سلێمانی دەكات
ئەمڕۆ 4-9-2023، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی كر دو لەلایەن د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە پێشوازیكرا.
لە دیدارێكدا كە زیاتر لە دوو سەعات و نیوی خایاند، سەرۆككۆماری عیراق باسی لە بارودۆخی ئێستای عیراق و هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی بۆ سەقامگیریی و ئارامیی و یەكتر قبوڵكردن و گەڕاندنەوەی عیراق بۆ ناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بوژاندنەوەی ئابووریی و كولتوریی كرد.
سەرۆككۆماری عیراق لە ئەرك و رۆڵی پارێزگاكان و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان دواو بە پێزانینەوە لە رۆڵی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی دواو پشتیوانیی بەڕێزیانی بۆ پارێزگای سلێمانی دووپاتكردەوە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد و سەردانەكەی بە سەردانێكی پڕ بایەخ و بەهادار باسكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

