سەرۆککۆمار: لایەنەکان دووربن لە بەکارهێنانی هێز لە کەرکوک
کوردستان 10:25 PM - 2023-09-02
PUKMEDIA
سەرۆککۆمار
د. لەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عیراق، سەبارەت بە دۆخی كەركوك و ڕووداوە نەخوازراوەكانی 2ی9 رایدەگەیەنێت:" نیگەرانن لە بارودۆخی كەركوك و بە نیگەرانیەوە چاودێری دۆخەكە دەكەین".
لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دۆخی کەرکوک سەرۆککۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاوکردەوە و دەڵێت:"وەكهەمیشە ویستی چەسپاندنی ئاشتی لە كەركوك و تەواوی عیراق دووپات دەكەینەوە".
.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەکات دوور بن لە بەكارهێنانی هێز و هەوڵدان بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخەكە و كار بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەكە بكەن، تا چیتر خوێنی هاووڵاتیان بە فیڕۆ نەچێت.
سەرۆك كۆمار دەڵێت:" كەركوك یەكێكە لە نموونە جوانەكانی پێكەوەژیان و ڕێگە بە شێواندنی نادەین، هەروەک داواشی لە هێزە ئەمنییەكان دەکات، بە پەلە و بەرپرسیارانە چارەسەری دۆخەكە بكەن و ئاسایش و ئارامیەكی دادپەروەرانە بۆ كەركوك دەستەبەر بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

