د. یوسف: ناتوانن پێگە و قورسایی کورد لەکەرکوک فەرامۆش بکەن
کوردستان 09:21 PM - 2023-09-02
PUKMEDIA
د. یوسف گۆران
لێپرسراوی مەڵبەندی گشتی دیراسات نیگەرانە لە دۆخی ئاڵۆزی کەرکوک و دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی و دەڵێت: "رۆڵی حکومەتی فیدڕاڵی لە رێگەگرتن لە پەراوێزخستنی پێکهاتەی کورد لە کەرکوک سەرەکی و جەوهەرییە".
د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی گشتی دیراساتی یەکێتی لە بارەی ئاڵۆزییەکانی کەرکوک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت: "هیچ لایەن و هێزێک ناتوانێت قورسایی و پێگەی کورد لە کەرکوک فەرامۆش و بێ ئەرزش بکات، چارەنوسی ئەوانەی دژایەتی مافەکانی کورد دەکەن لەهی رژێمەکانی پێشوی عیراق باشتر نابێت".
"رۆڵی حکومەتی فیدڕاڵی لە رێگەگرتن لە پەراوێزخستنی پێکهاتەی کورد لە کەرکوک سەرەکی و جەوهەرییە و پێویستە دەسبەجێ بە ئەرکی دەستوری خۆی هەڵبستێت"، د. یوسف گۆران وای وت.
لێپرسراوی مەڵبەندی گشتی دیراسات دەشڵێت: "گرنگە جەماوەری خۆڕاگری کەرکوک و سەرجەم حزبە کوردستانییەکان لە داکۆکیکردن لەمافی کوردانی کەرکوک یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و نەهێڵن لە پێناو ئەجیندای جیاوازی سیاسی و هەرێمی ئاوەژوو بکرێت و بەلاڕێدا ببرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

