دیلان غەفور: رووداوی تەقەکردنی کەرکوک بە توندی ئیدانە دەکەین

کوردستان 07:43 PM - 2023-09-02
دیلان غەفور PUKMEDIA

دیلان غەفور

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەرکوک

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، "داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکەین لە ڕووداوی تەقەکردنی ئەمڕۆی کەرکوک و بەتووندی ئیدانەی دەکەین، هەروەها پێویستە بەپەلەو راستەوخۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق بێتەسەرخەت بۆ چارەسەری دۆخەکە".

دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی و نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکەین لە ڕووداوی تەقەکردنی ئەمڕۆی کەرکوک و بەتووندی ئیدانەی دەکەین، پێویستە تەقەکەرەکان بدرێنە دادگاو لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکبھێنرێت".

وتیشی: "داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن و ئێمەش پاڵپشتیان دەبین، پێویستە بەپەلەو ڕاستەوخۆ بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق بێتەسەرخەت بۆ چارەسەری دۆخەکە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە